
مەحما خەلیل قایمقامی شەنگال
SNN
مەحما خەلیل قائیمقانی شەنگال دەڵێت” وەک شەنگالییەکان داواکارین هیچ هێزێکی ناشەرعی لەناو شەنگالدا نەمێنێت هەتا دەرگا نەکەنەوە و بیانوو نەدەن بەتورکیا و غەیری تورکیا پیلان و ئەجێندای خۆیان جێبەجێبکەن، دەشڵێت: داوامانکردووە یەک چەکدار لەسەنتەری شارەکە نەمێنێت و شەنگال ببێتە ناوچەیەکی لەچەک داماڵراو.”
” مەحما خەلیل لە اوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتی: “کێشەی شەنگال کێشەیەک نییە لەنێوان پەکەکە و تورکیا، بەڵکو کێشەیەکە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە”.
قایمقامی شەنگال دەڵێت: “لەئێستادا دۆزی شەنگال بووەتە دۆزێکی نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی، شەنگال بەشێکە لەعێراق و سەربە پارێزگای موسڵ-ە، دەڤەرێکی وێران و جینۆسایدکراوە کێشەی شەنگال کێشەیەک نییە لەنێوان پەکەکە و تورکیا، بەڵکو کێشەیەکە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە هیوادارین چارەسەر بکرێت”.
بەوتەی مەحما خەلیل، وەک دەبینین حکومەتی عێراقی بەپێی دەستور دەبێت خۆی بکاتە خاوەنی قەزای شەنگال و خەڵکی شەنگال.”
دەربارەی ئەوەی لەحاڵەتی هێرشکردنە سەر شەنگال لەلایەن تورکیاوە چی دەکەن؟ مەحما خەلیل رایدەگەیەنێت: “وەک ئاماژەم پێکرد ئێمە بەشێکین لەعێراق، وەک خۆمان هیچ دەسەڵاتێکمان نییە حکومەتی بەغدا و پارێزگاری موسڵ دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، ئێمە وەک شەنگالییەکان دەڵێین نابێت یەک کێشە بێتە ناو شەنگال، شەنگالییەکان دەبێت بگەڕێنەوە، نەڕێگە بدرێت برایانی پەکەکە هێرش بکەن و نە ڕێگە بدرێت تورکیا هێرش بکاتە سەر شەنگال، دۆخی شەنگال تەحەمولی هیچ کێشە و شەڕێکی تر ناکات.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









