
سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرا لە تەندروستى سلێمانى رایگەیاند “نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە دوو کرێکار لەکاتى کارکردن لە یەکێک لە هۆتێلەکانى شارى سلێمانى بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانیانلەدەستدا”.
سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرا لە تەندروستى سلێمانى بەSNNی رایگەیاند “ئەو دوو کرێکارە لە ژێر زەمینى یەکێک لە هۆتێلەکان کاریان کردووە بەهۆى ئەوەى ئەرزەکە تەڕ بووە، تەزووى کارەبا لێیانى داوە و مردوون”.
وتیشى: “ئەو دوو کرێکارە کارمەندى هۆتێلەکەن و تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 31 ساڵیدایە”.
ئاماژەى بەوەشکرد “لە ئێستادا تیمەکانمان رۆشتوون بە دواى تەرمەکاندا و دەهێنرێن بۆ نەخۆشخانەى شار و رێکارە پزیشکییەکانیان بۆ ئەنجامدەدرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









