دوو سه‌ربازى توركیا له چیاى گاره كوژران و چوارى تریش برینداربوون

وێنه‌ى ئه‌و هێزه‌ى سوپاى توركیا كه به‌شدارن له ئۆپراسیۆنى "چنگى هه‌ڵۆى 2" له چیاى گاره | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا
SNN
وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا ژماره‌ى قوربانیانى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ى چیاى گاره‌ى له دهۆك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: چوار سه‌رباز برینداربوون و دووانى تریش كوژراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “له ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆى 2) كه دوێنێ له چیاى گاره له پارێزگاى دهۆك له باكوورى عێراق به‌ڕێوه‌چوو دوو سه‌ربازمان كوژراون و چوارى تریش برینداربوون، برینداره‌كان له ئێستادا له‌ژێر چاره‌سه‌ردان”.
وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و ناوچانه‌ى كه كراونه‌ته ئامانج له چیاى گاره بوونه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) زیانى زۆریان پێبگات”.
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: له چیاى گاره له پارێزگاى دهۆك به مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ئۆپراسیۆنى سه‌ربازییان ده‌ستپێكردووه و سه‌ربازیان له‌سه‌ر چیاكه دابه‌زاندووه، به‌رده‌وامیش ده‌بن له ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى پێویست بێت.
هاوكات میدیاى نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان بڵاویكرده‌وه، “شه‌ڕێكى قورس له چیاى گاره له‌نێوان سوپاى توركیا و گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ستیپێكردووه”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









