
پاپای ڤاتیکان و د.بەرهەم ساڵح
SNN
ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەرنامەی كار و سەردانی پاپای ڤاتیكانی بۆ هەرێمی كوردستان و مووسڵ بڵاوكردەوە، كە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 7ى ئازاری داهاتوو ئەنجام بدرێت.
ڕێوڕەسمی پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت، پاپای ڤاتیكان هەمان ڕۆژ سەردانی مووسڵ و قەرەقووش دەکات.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هەروەها بڵاوی كردووەتەوە كە پاپای ڤاتیكان لە حەوشەی بەیعە لە مووسڵ نوێژ بۆ ئاسوودەیی گیانی قوربانییانی شەڕ دەخوێنێت. دواتر لە کەنیسەی گەورەی (ئەلتاهیرە) لە قەرەقووش لەگەڵ باوەڕداران نوێژی موژدەبەری فریشتەیی دەخوێنێت.
بڕیاریشە ئێوارەی هەمان ڕۆژ قەداسی پیرۆزی مەزن لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ساز بكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









