وەزیری بەرگری تورکیا کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی “چنگی هەڵۆی دوو”ی راگەیاند

وێنهى ئهو هێزهى سوپاى توركیا كه بهشدارن له ئۆپراسیۆنى "چنگى ههڵۆى 2" له چیاى گاره | فۆتۆ: وهزارهتى بهرگریی توركیا
SNN
وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-ی دوو، لە چیای گارەی باشووی کوردستان (هەرێمی کوردستان) کۆتایی هات و کوژرانی سێ سەربازی تورکیاشی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئاژانسی “ئەنادۆڵۆ”ی تورکی، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ ناوەندی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ لە شڕناخ (یەکشەممە 14ی شوباتی 2021) کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند: وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا 42 گەریلای پەکەکە کوژراون و دوو گەریلاش دەستگیرکراون”.
هاوکات وەزیری بەرگریی تورکیا کوژرانی سێ سەربازی تورکیا و برینداربوونی سێی دیکەی ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، “تەرمی 13 هاووڵاتی تورکیشمان لە ئەشکەوتێکدا دۆزییەوە کە کوژرابوون.”
وەزیری بەرگری ڕاشیگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکەیان بە سەرکەوتووی ئەنجامداوە و ناوچەکەیان پاک کردووەتەوە.
هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، لە ڕایگەیاندراو و میدیاکانەوە ئاماژە بەوەدەکەن، گورزی کوشنەدەیان لە تورکیا داوە و چەندین سەربازیان لێ کوشتوون کە زۆر زیاترن لەو ژمارەیەی وەزیری تورکیا ئاماژەی بۆ کردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









