وەزیری بەرگریی ئەمریکا: لە پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامدەبین

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لوید ئۆستن
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا و جومعە عیناد وەزیری بەرگریی عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و چەند تەوەرێک باس کراوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێری کردووە کە هێزەکانی وڵاتەکەی و هاوپەیمانانیشی کردە ئامانج.
هاوکات ریچارد میڵز نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا گوتی “پێویستە ڕووبەڕووی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق ببینەوە، لەمبارەیەشەوە ئیدارەی سەرۆك جۆ بایدن پلانی ستراتیژی هەیە بۆ ئەوەی سەقامگیری لە عێراق بچەسپێت”.
وەزیری بەرگری ئەمریکا هاوکات راشیگەیاندووە “ئێمە لە پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دەبین تا بەرگری لە سەروەری خاکی خۆیان بکەن.”
شەوی دووشەممە 2021/02/15 بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر شاری هەولێر و دەوروبەری لەناویاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “شەوی رابردوو چەند مووشەکێک بەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتن، لەنێو فڕۆکەخانەکە کەسێک گیانی لە دەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها لەنێو شاری هەولێریش سێ کەسی دیکە بریندار بوون.”
هاوکات شەوی رابردوو واین مۆرۆتۆ، وتهبێژى هاوپهیمانى نێودهوڵهتى دژى داعش له ههژمارى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى تویتهر رایگهیاند: “بههۆى هێرشه مووشهكییهكانى ههولێرهوه كارمهندێكى بهڵێندهرى سڤیلمان كوژرا و پێنج بهڵێندهرى تریشمان برینداربوون، ئهمه سهرهڕاى برینداربوونى سهربازێكى ئهمریكا”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









