میدیایەکی ئەمریکی زانیاری نوێ لەسەر هێرشەکەی هەولێر ئاشکرادەکات
SNN
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی، هێرشە مووشەکیەکەی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن گروپی سەرایا ئەوەلیائلدەم ئەنجامدراوە بەڵام بە چاودێری گروپی حزبوڵا بووە.
ماڵپەڕەکە باس لەوەدەکات، گروپی سەرایا ئەوەلیائلدەم نزیکە لە حزبوڵاوە و چەکدارەکانی ئەو گروپە راهێنانیان پێکراوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تایبەت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی کە دەست ماڵپەڕە ئەمریکیەکە کەوتووە، گروپەکە نزیکەی 150 چەکداری هەیە کە لە کەسانی ئاینی و هەواڵگری و سەربازی پێکهاتوون و تەنانەت پیاوانی ئاینیان لەناودایە.
هاوکات ئەنجومەنی راوێژکاریان هەیە کە لە پێنج ئەندام پێکهاتووە کە ئەوان گروپەکە ئاڕاستەدەکەن بۆ هەر هێرش و چالاکیەک، سەرنجیشیان لەسەر ئەو جۆرە هێرشانەیە کە کاریگەری سیاسی و ئەمنی لەدوای خۆی دروستبکات.
گروپی سەرایا ئەوەلیائلدەم بۆ یەکەمجار لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە دەرکەوتن ئەوەش کاتێک دوو هێرشیانکردەسەر سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









