هۆشیار عەبدوڵا: ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو گرێی پشکی هەرێم لە موازەنەدا یەکلاببێتەوە

مووچە
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “لەگەڵ ئەو لیژنەیەی لە لایەن کوتلە شیعیەکانەوە راسپێردراوە بۆ یەکلاکردنەوەی دەقی بەدیل سەبارەت بە پشکی هەرێم بەردەوام لەسەر خەتین، دەشڵێت: “بەرەوپێشچونێکی باش هەیە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژە بەوەشدەکات “لیژنەکە دوێنێ سەرۆکی کۆماریان بینیوە، بە گوێرەی ئەو دیدارە بەرەوپێشچوونێکی باش هەیە بە ئاراستەی ئەوەی هەفتەی داهاتوو گرێی پشکی هەرێم لە موازەنەدا یەکلاببێتەوە و هەردوولا لەسەری کۆکبین و دەنگی لەسەر بدرێت”.
هۆشیار عەبدوڵا ئەوەشی ئاشکرا کردووە “ماددەیەک کە وەک فراکسیۆنی هیوا جێگیرمانکردووە لە قانونی موازەنەدا ئەوەیە کە هەر پارەیەک بۆ هەرێم بێت، دەبێ ئەولەویەتی یەکەم بۆ مووچە بێت پێش هەر بوارێکی تر”.
دەڵێت: “بۆ مێژوو دەیڵێم لە هەموو ئەو ماددانەی کە لەبەرژەوەندی مووچەخۆران و بوارەکانی تر جێگیرمان کردووە، نوینەرەکەی یەکێتی هاوکار و پشتیوانمان بووە”.
بەوتەی هۆشیار عەبدوڵا، دواکەوتنی موازەنە تەنها یەکێک لە هۆکارەکان پشکی هەرێمە، هۆکاری سەرەکی ئەوەیە بەشێک لە کوتلە شیعیەکان دەیانەوێ بە موازەنە قۆڵی کازمیی بابدەن و نایانەوێ ئاسان و خێرا ئەو پاسە بدەنە حکومەتەکەی”.
پێشتر قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا رایگەیاند “تا گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم و شایستە داراییەكان كۆبوونەوەكانمان لە بەغدا بەردەوام دەبن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









