“چه‌ند مانگێكه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌شێك نین له‌م كێشه‌یه”

عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى | فۆتۆ: AhlulBayt News Agency
SNN
سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: چه‌ند مانگێكه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌شێك نین له‌م كێشه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه هیوادارین پرۆژه‌یاساى بوجه له به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان تێبپه‌ڕێنرێت، ده‌شڵێت: “به‌هیواین له‌گه‌ڵ هه‌رێم بگه‌ینه رێككه‌وتن”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى گه‌یشتنه شارى سلێمانى به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له مه‌راسیمى رۆژى شه‌هید كه بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له ته‌لارى هونه‌ر له سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت.
یه‌كه‌مین وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى مه‌زارى سه‌رۆك مام جه‌لال بوو، له‌دواى نووسینى وته‌ى خۆى له ده‌فته‌رى یاده‌وه‌رییه‌كانى ئارامگهكهدا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: “له‌ده‌ستدانى فه‌خامه‌تى سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ عێراق گه‌وره‌بوو، چونكه ئه‌و تاكه كه‌س بوو كه خه‌مى سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق و كوردستانى هه‌بوو، هه‌مووان له ده‌ورى یه‌كترى كۆده‌كرده‌وه و ئه‌گه‌ر ئێستا لهژیاندابووایه به دڵنیاییه‌وه رێڕه‌وى كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى تر بوون”.
وتیشى: “خۆشحاڵم كه ده‌بینیم كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى گه‌نج له ئێستادا له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ى ئه‌و یه‌كێتى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، چونكه بۆ ئێمه یه‌كێتى هه‌میشه هاوپه‌یمانێكى گرنگه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا عه‌مار حه‌كیم باسى پرسى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غداى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هیوادارم بگه‌ینه رێككه‌وتنى كۆتایی و پرۆژه‌یاساى بودجه له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان تێبپه‌ڕێنرێت”.
عه‌مار حه‌كیم ئاماژه‌ى به كێشه‌ى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانیش كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌داخه‌وه‌م كه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم چه‌ند مانگێكه دواده‌كه‌وێت و دابه‌شنه‌كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌شێك نین له‌م كێشه‌یه”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









