حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە رێککەوتنی شەنگالی پێشێل کردبێت

هێزەکانی حەشدی شەعبی
SNN
فەرماندەیی نەینەوای حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە رێککەوتنی شەنگال-یان پێشێلکردبێت، دڵنیاییشدەدات کە یەکە سەربازییەکانی لە دەرەوەی سنووری قەزاکەدایە.
خزەیر مەتروحی فەرماندە لە میلیشیاکانی حەشد ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “بوونی هێزەکانی ئێمە لەو ناوچەیە بۆ پاراستنی بەشی خۆرئاوای پارێزگای نەینەوایە لە هەر هێرش و پەلامارێکی داعش”.
حەشدی شەعبی دوێنێ هەینی رایگەیاندبوو “لە ناو قەزای شەنگال هێزی زیاتریان بڵاوەپێکردووە، لەکاتێکدا رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا باسی ئەوە دەکات کە نابێت هیچ هێزێکی میلیشیا لەناو قەزاکەدا بمێنن”.
لە بەیاننامەیەکیدا دوێنێ حەشدی شەعبی رایگەیاندبوو “فەوجی سێی حەشدیان پێکهێناوە بۆ پاراستنی ناوچەکە و لە قەزای شەنگال بڵاوەیان پێکراوە”.
بەپێی راگەیەنراوێکی هاوبەشی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کە رۆژی 10-10-2020 بڵاوکراوەتەوە و واژووی حەمید رەشید فەلیح، نوێنەری حکومەتی عێراق و رێبەر ئەحمەد، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە: لەپێناو گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی شارۆچکەی شنگال و بەگوێرەی بنەما دەستووری و یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی کۆژانەکانی خەڵکی شنگال وەک دەستپێشخەرییەک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێکخستنی چوارچێوەی کارگێڕی و ئەمنی لە شارۆچکەکە، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتوون.
گرنگترین خاڵەکانی رێكەوتنەکە بریتییە لە دیاریکردنی قایمقامێکی نوێ بۆ شنگال کە سەربەخۆ و پیشەیی و ئەستۆپاک بێت و بە گوێرەی رێکارە دەستووری و یاساییەکان پەسندکراو بێت، لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوولاوە دوای دیاریکردنی قایمقام، چاو بە پێگە کارگێڕییەکانی دیکەدا دەخشێنرێتەوە کە لەو کارەدا بنەما پیشەیی و یاساییەکان رەچاودەکرێت.
هاوکات تەنیا پۆلیسی ناوچەکە و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری بەرپرسیارێتیی ئاسایشی نێو شارۆچکەکە لە ئەستۆ دەگرن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









