هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به كۆمه‌ڵێك بیرمه‌نده بیرى بۆ بكه‌نه‌وه

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى سلێمانى بۆ بچووكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم نییه، ده‌شڵێت: “وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكانى حكومه‌ت بڕوایان به لامه‌ركه‌زى نییه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى له میانى به‌شداریكردنى له دیدارى سلێمانى بۆ لامه‌ركه‌زى رایگه‌یاند: “پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى ئیداره‌ى پارێزگارى سلێمانى بۆ بچووكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى نییه، به‌ڵكو بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنى پارێزگاكانه، ئه‌وه ته‌نیا سلێمانى نییه كه كێشه‌ى هه‌یه، به‌ڵكو هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه”.
وتیشى: “به‌داخه‌وه به‌هۆى ئه‌و سیستمى ئیدارهدانهى كه ئێستا هه‌یه دۆخه‌كه به ئێستا گه‌یشتووه، من له سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كانى تر‌ى هه‌رێم له هه‌ولێر و دهۆكیش ده‌سه‌ڵاتم زیاتر پێدراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جاران كه پاره هه‌بوو ده‌سه‌ڵاتیان پێنهدهداین، ئێستاش كه ده‌سه‌ڵاتیان پێداوین پاره نییه”.
پارێزگارى سلێمانى ره‌خنه‌ى تووندى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرت و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رقاڵه به چاره‌سه‌ركردنى قه‌یران و تواناى بیركردنه‌وه‌ى نییه، بۆیه پێویستى به دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نێكى بیرمه‌ندانه كه ئه‌ندامه‌كانى هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى كهسیاییان نه‌بێت و ته‌نیا بیرى بۆ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت، چونكه خۆى تواناى بیركردنه‌وه‌ى نییه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا پارێزگارى سلێمانى ره‌خنه‌ى له دانه‌مه‌زراندنى كارمه‌ند و دابیننهكردنى پێداویستى فه‌رمانگه‌كان كرد له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، باسى له‌وه‌شكرد: “ماوه‌ى 15 ساڵه هیچ كارمهنێكى هێزه‌كانى ناوخۆ له سلێمانى دانه‌مه‌زراوه، من وه‌ك پارێزگار چووم بۆ خاڵه سنوورییه‌كان سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كان له ته‌مه‌نى باوكمدا بوون، كه چایان هێنا من چاكه‌م گێڕا، ئه‌م كه‌سه به‌و ته‌مه‌نه و به ئۆتۆمبێلێكى مۆدێڵ ساڵى 2005 و كڵاشینكۆفێكى كۆنه‌وه چۆن ده‌توانێت به‌رگریی له قاچاخچیه‌تى بكات”.
له‌باره‌ى داهاتى سلێمانییه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “داهاتى سلێمانى به‌شى زیاتر له پارێزگاكه‌ش ده‌كات، چونكه هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه پێویسته هه‌بن بۆ داهات له: فڕۆكه‌خانه، ده‌روازه‌ى سنوورى، سه‌رچاوه‌ى سروشتى، كشتوكاڵ و فراوانى یه‌كه‌ى ئیدارى هه‌یه‌تى، به مه‌رجێك ئه‌و لێچوونهى كه ئێستا هه‌یه‌تى نه‌مێنێت”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه: “وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكانى حكومه‌تى هه‌رێم بڕوایان به لامه‌ركه‌زى نییه، پێیانوایه له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان كه‌مده‌بێته‌وه، له كاتێكدایه ئه‌مه نه ده‌سه‌ڵاتى منه نه هى ئه‌وان، ئه‌مه ئیداره‌دانى وڵاته، پۆسته‌كان بۆ كه‌سمان نامێنێته‌وه و به‌جێیده‌هێڵین”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









