پەرلەمانتارێک: پەسەند کردنی پرۆژەیاسای بودجە یەک دانیشتنی ماوە

SNN
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سائیرون دەڵێت: “هەفتەی داهاتوو بە یەک دانیشتن بودجە پەسەند دەکرێت لە میانیدا دەنگ دەدرێت بەپرۆژەکە دوای رێککەوتنی کوتلە سیاسییەکان”.
سادق سڵێتی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “تەنیا دوو ماددە ماوە پەسەند بکرێن کە پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە، ئەوانیش لێکگەیشتن هەیە لەبارەیانەوە و بەکۆتا دێت”.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: “دوای ئەوەی هەولێر و بەغدا لەسەر سیغەی کۆتایی پرۆژەیاسای بودجە رێکدەکەون، هەفتەی داهاتوو بەتەواویی و بە یەک دانیشتن بودجە پەسەند دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد دوو ماددە هێشتا مشتومڕی لەسەرە کە بریتیین لە پرسی نەوت لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا.
دوێنێش هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی: “لەگەڵ ئەو لیژنەیەی لەلایەن کوتلە شیعیەکانەوە راسپێردراوە بۆ یەکلاکردنەوەی دەقی بەدیل سەبارەت بە پشکی هەرێم بەردەوام لەسەر خەتین، دەشڵێت: “بەرەوپێشچوونێکی باش هەیە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد “لیژنەکە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەرۆکی کۆماریان بینیوە، بە گوێرەی ئەو دیدارە بەرەوپێشچوونێکی باش هەیە بە ئاراستەی ئەوەی هەفتەی داهاتوو گرێی پشکی هەرێم لە موازەنەدا یەکلاببێتەوە و هەردوولا لەسەری کۆکبین و دەنگی لەسەر بدرێت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









