
پارەی عێراقی
SNN
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نیوەی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانى 2014 تا 2016، دابەشدەکرێت.
بێگەرد تاڵەبانی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەسیبووکی تایبەت بە خۆی رایگەیاند: ئەمڕۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێی راگەیاندم: “دوابەدوایی پەیوەندی و هەوڵە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولا لە چەند رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2014 تا 2016 بۆ هەموو ئەو جوتیارانەی کە ناویان لە لیستەکاندا تۆمارکراوە دابەشدەکرێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو پەیوەندیەدا جەختکرایەوە لەسەر چڕکرنەوەی هەوڵەکان لە پێناو خەرجکردنی تەواوی ماندووبوون و شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی داهاتوو.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









