
SNN
تورکیا تەرمی یەکێک لە دیلەکانی گارەی دایەوە بە خێزانەکەی کە گەنجێکی کوردە بەناوی جوتیار موحسین.
بەرپرسانی تورکیا لە رێگەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوەوە، ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، تەرمی یەکێک لە دیلەکان لەدوای توێکاری پزیشکی ناسراوەتەوە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە بەناوی جوتیار موحسین حسێن.
دەشڵێت تەرمەکەی دراوەتەوە بە خێزانەکەی بۆ ئەوەی لە وڵاتی خۆیدا بنێژرێت
ئەمەش لەکاتێکدایە لە میانەی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا بۆ سەر چیاکانی گارە و لە بۆردومانێکدا 13 سەرباز و ئەندامی میت کوژران کە لە رابردوودا لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە لە هەرێم رفێندرابوون، تورکیا پەکەکە بە کوژرانی ئەو کەسانە تۆمەتباردەکات و گەریلاکانی پەکەکەش لە رێگەی میدیاکانی نزیک لە خۆیانەوە بەلگەی شوێنەواری بۆردومانەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









