د. هێرش سەلیم ” هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای گۆڕاو لە سلێمانی تۆمارنەکراوە”

د،هێرش سەلیم
SNN
دکتۆر هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: تا ئێستا له سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ حاڵه‌تێكی پشتڕاستكراوه‌ی كۆرۆنای گۆڕاو تۆمار نه‌كراوە و هێشتا لەقۆناغی بەرگریدان، جەختیش دەکاتەوە ئاماره‌كانیش گۆڕانكاریه‌كی “ئه‌وتۆی” به‌خۆوه نه‌بینیووه له‌زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان و زۆرێک لەو کەسانەی تووشبووی کۆرۆنا بوون لەو ماوەیەدا، لەوڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند، “ئێمه وه‌كو ته‌ندروستی ئیداره‌ی ده‌ده‌ین دیاره له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و به‌تایبه‌تیش كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه كه‌ئێستا به‌كۆرۆنای تازه ناوده‌برێت، ئێمه تائێستا له‌سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ حاڵه‌تێكی پشتڕاستكراوه‌ی كۆرۆنای گۆڕاومان تۆمار نه‌كردووه”.
روونیشیکردەوە “ڕۆژانه حاڵه‌تی پۆزه‌تیڤ هه‌یه له سنووری پارێزگای سلێمانی ئاماره‌كانیش ده‌توانم بڵێم گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆی به‌خۆوه نه‌بینیووه له‌زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به‌ڵام له‌نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌و جۆره پشكنینه‌ی كه بۆ كۆرۆنای گۆڕاو به‌كاردێت دوێنێ به ده‌ستمان گه‌یشتووه ئیتر چ حاڵه‌تێكی گوماناوی هه‌بێت ده‌توانیین پشكنینی بۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلایی ببێته‌وه كه‌ئایا ئه‌مه كۆرۆنای گۆڕاوه یاخود كۆرۆنای كۆڤید 19ی پێشووتره كه‌به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سنووری پارێزگای سلێمانی گرتبۆوه و دوای ئه‌وه ڕووی له‌دابه‌زین كرد، ئێستاش هه‌ر به‌هه‌مان ئاماری چه‌ند هه‌فته‌ی پێشووه واته ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان و تووشبووان به‌وشێوه به‌رچاوه زیادی نه‌كردووه”.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لەهەرێمدا هەیە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو؟ لەوەڵامدا د.هێرش سەید سەلیم وتی” له‌ئێستادا نه‌خێر هیچ ئه‌گه‌رێك نییه بۆ كه‌ره‌نتینه كردن تائێستادا به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كان زۆر زۆر به‌شێوه‌یه‌كی خه‌ست و له‌ژێر كۆنتڕۆڵدا نه‌ما، ئه‌وا ئێمه نیین كه بڕیاری كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ین ئه‌وه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه یاخود لیژنه‌ی ئۆپراسیۆنی دژه كۆرۆنا له‌شاره‌كاندا كه ئه‌م ئیجرائهتانه بگرنه به‌ر، وه ڕێكاره‌كان توندتر بكه‌نه‌وه. ”
ئاماژەی بەوەشکردوە، ” له‌وانه‌یه بارودۆخی سلێمانی هه‌م له‌ڕووی جیۆپۆله‌تیكه‌وه هه‌م له‌ڕووی جوگرافیاوه هه‌م له‌ڕووی ئابورییه‌وه هه‌م له‌ڕووی زۆر شتی تره‌وه جیاواز بێت له‌هه‌ولێر له‌به‌رئه‌وه هه‌م بیروبۆچوونه‌كان جیاوازن هه‌م ده‌ربڕینه‌كانیش جیاوازن ده‌سه‌ڵاتیش دراوه به‌پارێزگاكان چۆن ئیجرائات ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لەبه‌رئه‌وه كاتێك ئه‌و شتانه‌ی ئێمه ده‌مانكرد له سلێمانی، له‌شاره‌كانی تر جێبه‌جێ نه‌ده‌كران بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دوای ئه‌وه ئه‌مه پێچه‌وانه بوویه‌وه ئه‌مه شتێكی ئاساییه ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و شوێنه دیاری ده‌كات كه‌خۆی له‌ناو واقیعه‌كه‌دا تیایه‌تی.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









