“لایەنە شیعەکان بەرپرسیاری یەکەمن لە رێکنەکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا”

کۆبوونەوەی لیژەنی دارایی
SNN
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: گفتووگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە و ئەمڕۆ دووبارە شاندی هەرێم دەگاتەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان.
کۆچەر لە لیدوانێکیدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، لایەنە شیعەکان تەواوی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن لەسەر ئەوەی کە ناتوانن مادەیەکی جێگرەوە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق جێگیربکەن، لەسەر هێزە سییەکان پێوستە پەیامێکی روون و ئاشکرایان هەبێت کە سەرجەمیان بۆ بەرژەوەندی عێراق کاردەکەن، هەروەها فەراهەمکردنی مافی هەموو لایەک، جا هەرێمی کوردستان بێت یاخود پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
لای خۆشییەوە ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی دارایی زیاتر لە 50 کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و تێیدا دووبارە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دارێژراوەتەوە، گفتووگۆکانی لیژنەی دارایی زیاتر لە دوومانگ و نیوی خایاندووە یەک مانگیان لیژنەکە لەگەڵ خۆیدا کۆبووەتەوە و زیاتر لە مانگێکیش لەگەڵ لیژنەکانی دیکەی پەرلەماندا.
ئەحمەدی حاجی رەشید ئاماژەی بەوەشکرد: خەمی ئێمە لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق کەمکردنەوەی خەرجییەکان بوو، هەورەها فەراهەمکردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ دەستکاریکردن و لێبڕین.
ئاماژەی بەوەشکرد: تاکە هۆکار کە مابێتەوە لەبەرامبەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لەکاتی ئێستادا پشکی هەرێمە، کە لایەنە شیعەکان لەسەر هەندێک بەندی ناکۆکن و داوا دەکەن تەواوی مەلەفی نەوتی هەرێم بدرێتە بەغدا نەک 250 هەزار بەرمیل، هیوادارین کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان رۆڵ و کاریگەری خۆی هەبێت، هەموو ئەندامانی لیژنەی دارایی حەز بەوە دەکەین کە هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن تا مافی هەموو لایەک لە بودجەی عێراق پارێزاوبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









