
SNN
یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ رایگەیاند: نیگەرانی جددیمان سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی تورکیای ئەنداممان هەیە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە دەکرێت ناتۆ ببێتە جێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییانەی سەبارەت بە ئەنقەرە هەیە.
ستۆڵتنبێرگ لە میانی وتارێکیدا لە پەرلەمانی ئەوروپا وتی: “من نیگەرانییەکانی خۆم لەبارەی تورکیاوە نیشانداوە، هەمووانیش دەزانن چەندین گرفت بوونی هەیە، هەر لە کێشەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە تا ئەوەی تورکیا بڕیاریدا سیستەمی بەرگری مووشەکی S400 بکڕێت، یاخود گرفتی دۆخی مافە دیموکراسییەکانن لە تورکیا”.
وتیشی: بڕوام وایە ناتۆ شوێنێکی گونجاوە بۆ باسکردنی ئەو کێشانە، دەتوانرێت گفتوگۆی جددی لەبارەی خاڵە ناکۆکەکان دروستبکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی 30 ئەندامی ناتۆ نیگەرانییان سەبارەت بە تورکیا هەیە، بەتایبەت لەبارەی پرسی جێگە ناکۆکەکانی نێوان تورکیا و یۆنان، لەگەڵ رۆڵی تورکیا لە جەنگەکانی سوریا، لیبیا و شەڕی قەرەباغ.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
23كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









