“لە ماوەی یەک ساڵی کردنەوەی نەخۆشخانەی “ئاسا” حکومەت هیچ هاوکارییەکی نەکردووین”

نەخۆشخانەی ئاسا
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە لە یادی یەک ساڵەی کردنەوەی نەخۆشخانەی (ئاسا)ی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دکتۆر شەماڵ جەبار یاوەر سەرۆکی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تا ئێستا 10988 پشکنین لە نەخۆشخانەکەمان ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 2 هەزار کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 907 نەخۆشیش داغل کراوە.
شەماڵ جەبار یاوەری لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵیادی دروستکردنی نەخۆشخانەکەیاندا لەکاتی ئێستادا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنای تێدا نەماوە، ئەم نەخۆشخانەیەش لە سەرەتاوە لەسەر بودجەی خێرخوازان و هاوسەرۆکانی یەکێتی بەڕێوەچووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هاوکارییەکی نەکردوین.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئەوەشی ئاشکرا کرد: رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە گەر هاووڵاتیان لە نەورۆزدا خۆیان نەپارێزن ئەو رێژەیە بۆ لە %25 بەرزدەبێتەوە، بەڵام ئێستا ئەزموونمان لەگەڵ کۆرۆنا زیاترە بۆیە دەتوانین زوتر کۆنترۆڵی باردودۆخەکە بکەین گەر ژمارەکان دووبارە بەرزبووەوە.
ساڵێک بەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەی ئاسا-ی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا تێپەردەبێت کە پار ساڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە توانرا لە ماوەی (10) رۆژدا بە هاوکاری هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خێرخوازان دروستبکرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









