وەزارەتی دارایی پارە بۆ نۆژەنکردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان تەرخان دەکات

بەنداوی دەربەندیخان
SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان پارە بۆ نۆژەنکردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان تەرخان دەکات کە بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانی بەرکەوتبوو.
نووسینگەی سکرتارییەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە:”وەزیری دارایی بڕیاریداوە بە تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار و دووسەد هەشتاو دوو ملیۆن و سەدو سی و پێنج هەزار دینار، بۆ چارەسەرکردنی زەرەر و زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان کە لەکاتی بوومەلەرزەکانی پێشوو پێیگەشتبوو”.
چوار ساڵ پێشتر لە ساڵی 2017، بەهۆی چەند بوومەلەرزەیەکی یەک لەدوایی یەک زیان بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوت، هەر ئەوکات بەرپرسانی بەنداوەکە رایانگەیاند “زیان بەربەنداوی دەربەندیخان کەوتووەو ئەگەر نۆژەن نەکرێتەوە ئەگەری رووخانی هەیە”.
بەنداوی دەربەندیخان لەسەرەتای ساڵی 1956 ئیشکردن لە پرۆژەکە دەستیپێکرد و لە ساڵی 1961 تەواوبووە، لەسەر دەستی عەبدولکەریم قاسم، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عیراق پرۆژەکە کراوەتەوە.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
48 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
48 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









