وەزارەتی پەروەردە: لە چەند رۆژی داهاتوودا کێشەی خوێندکارانی 12 چارەسەر دەکەین

وەزارەتی پەروەردە
SNN
ماوەی چوار رۆژە خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیان داوەتە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی و داوا دەکەن مەنهەجیان بۆ کەمبکرێتەوە، وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت سەرقاڵی چارەسەری کێشەکەن.
د. سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە SNNی راگەیاند “وەک وەزارەتی لە چەند رۆژای داهاتوودا کێشەی ئەو خوێندکارانە چارەسەر دەکەن بە زووترین کات”.
وتیشی: “لەگەڵ وەزیری پەروەردە تاوتوێی داواکاریی خوێندکاران دەکەن و بڕیارێکی پێویست لەوبارەیەوە دەدرێت کە لە سوودی ئەو خوێندکارانەدا بێت”.
ئەو خوێندکارە ناڕازییانە داوا دەکەن ئەو ماوەیە زیاد بكرێت كە بۆ پێداچوونەوەیان بە وانەكان بۆیان دیاریكراوە یان مەنهەج بکرێتە نیوە، کە پێشتر چل رۆژ بووە بۆ هەموو مەنهەجەکە، بەڵام ئەمساڵ 28 رۆژ دانراوە بۆ پێداچوونەوە بە تەواوی مەنهەجەکەدا.
رۆژی 15ی ئەم مانگە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەى قۆناغی 12ی ئامادەیی چەند بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا “تاقیکردنەوەى وەرزی یەکەمی لە ڕۆژی شەممە (10ی نیسانی 2021) دیاریکرد کە لە 21ی هەمان مانگ کۆتایی دێت.
وزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی: “تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی قۆناغی 12 لە رۆژی 19ی 6ی 2021 دەستپێدەکات.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









