قوباد تاڵەبانی و عەمار حەکیم پرسی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالیان تاوتوێکرد

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بە یاوەری تەیمور تاقانەی بەجێماوی ئەنفال سەردانی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و ھاوپەیمانێتی (عراقیون) یان کرد و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوانیان کرد لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەمڕۆ پێنجشەممە کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی کیمیابارانی ھەڵەبجەی کرد لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە و داوایکرد، عەمار حەکیم و رەوتی حیکمە پشتگیری دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی پاشماوەکانی جینۆسایدی کورد بکەن.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا تەیمور تاقانەی ئەنفال کە شایەتحاڵی پرۆسەی ئەنفال و رزگاربووی گۆڕە بە کۆمەڵەکانە، چیرۆکی خۆی و کەسوکارەکەی گێڕایەوە، کە چۆن ئەنفال کراون و بەرەو گۆڕە بەکۆمەڵەکان براون، ھەروەھا باسی کێشە و گرفتەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوانی کرد لەئێستادا.
عەمار حەکیم وێڕای کارلێککردنی لەگەڵ خەموژانی ئەنفالکراوان، تەیموری وەک شەھیدی زیندوو ناوبرد و پشتگیری خۆی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی کیمیاباران دووپاتکردەوە.
راشیگەیاند، پێویستە گرنگی زیاتر بدرێت بە دۆسیەی ئەنفال و چیرۆکەکانی ئەنفال بەجۆرێک کە نەوەکانی ئێستا و داھاتووی عێراق ئاگاداری ئەو تاوانە گەورەیە بن، کە رژێمی بەعس بەرامبەر بە گەلی کورد کردوونی.
بڕیارە ھەر لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی کۆکردنەوەی پشتگیری بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفال و بەرکەوتووانی کیمیارانی ھەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بکات لە بەغدا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









