سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم: تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 10 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
SNN
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “هەوڵدەدەین کەرتی گەشتیاری هەمەجۆر بکەین و تەنها لە وەرزێکدا نەیهێڵینەوە”.
ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند “لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا 10 هەزار گەشتیار هاتووەتە پارێزگای سلێمانی”.
وتیشی: “لە سەرجەم بازگەکاندا ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران بە تەواوی ڕێککارە تەندروستییەکانەوە”.
وتیشی: “چاودێری شوێنە گەشتیارییەکان دەکەین تاوەکو نرخ لەسەر گەشتیار گران نەکرێت و هەر شوێنێک یان خاون کەپرێک نرخ گران بکات، ئەوا سزای قورسی دارایی دەدرێت”.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد “هەوڵدەدەن کەرتی گەشتیاری هەمەجۆر بکەن تەنها لە وەرزێکدا نەیهێڵنەوە و کەرتی گەشتیاری فراوان بکەن بۆ گەشتیاری ئاینی و کۆمەڵایەتی و وەرزی و سەرکێشی”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









