
هێزەکانی ئەمریکا
SNN
دوو بەرپرسی هەواڵگری ئەمریکا رایانگەیاند: ئێران هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی (فۆرت مەکنایەر) دەکات کە نزیکە لە واشنتنی پایتەختی وڵاتەکە و دەیەوێت جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا بەئامانجبگرێت.
ئەو دوو بەرپرسە بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسیان وتووە: “بەگوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی کە دەست ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کەوتوون، سوپای پاسداران تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشێکی لە ناوخۆی ئەمریکا کردووە، کە هاوشێوەی هێرشەکانی سەر بنکەی USS Cole بێت، کە ساڵی 2000 لە رێگەی بەلەمێکی بچووکەوە هێرشێکی خۆکوژی لە کەناراوی عەدەنی یەمەن ئەنجامدا و بەهۆیەوە 17 کەشتیوان کوژرابوون”.
هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی ئەمریکا، سوپای پاسداران بەرنامەڕێژی کردووە بۆ کوشتنی ژەنەڕاڵ جۆزێف مارتین جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا کە ئەو ژەنەڕاڵە ماڵەکەشی لەناو بنکە سەربازیەکەدایە.
سیخوڕیکردن لەسەر ئەو بنکەسەربازیەی ئەمریکا لە چوارچێوەی پیلانەکەی سوپای پاسداراندابووە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی پێنتاگۆن داوایانکردبوو ئاسایشی بنکەی سەربازی فۆرت ماکنایەر توندوتۆڵتربکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









