
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “ئەو رێککەوتنەی کرا لەنێوان هەرێم و بەغدا، لەسەر پێشنیازی شیعەکان بوو، کە بووە بەدیلی پێشنیازەکەی حکومەت و هەرێمیش بە دڵێکی پاکەوە قبوڵی کرد”.
بەشار کیکی لە وەڵامی پرسیارێکی SNNدا وتی: “لەکاتی بە چاپگەیاندنی سیغەی رێککەوتنەکەدا بەرەبەیانی رۆژی هەینی گۆڕانکاری تێدا کرا و پێچەوانە بوو لەسەرئەو داڕشتنەی رێککەوتنی لەسەر کرا”.
وتیشی: “ئەم هەڵوێستەی شیعەکان بێڕێزیی بوو بەرامبەر بە بەڵێن و ئیمزای خۆیان و پاشگەز بوونەوە بوو لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە کە لە ئەسڵدا لەسەر پێشنیازی ئەوان وەفدی هەرێم بە دڵێکی پاکەوە وەریگرت و رازی بوو لەسەری”.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی راگەیاند، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنە شیعەكان لەكاتی پیرۆزبایی نەورۆز جەختیان كردووەتەوە ئەو گۆڕانكارییانە كار ناكاتە سەر بنەڕەتی رێككەوتنەكە و دەكرێت بەبێ هیچ بەربەستێک چارەسەر بكرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە رۆژنامەی سەباحی فەرمی بڵاویكردەوە سێ هۆكاری سەرەكی لەپشت دواخستنی دەنگدانەوە بوون لەسەر بودجەی 2021 و دەڵێت “شاندی کوردی ویستویانە حساباتی نەوت ساڵانە بێت نەك مانگانە، ئەوەش بەدڵی سەرۆكایەتی پەرلەمان نەبووە و بەم هۆیەشەوە وەفدەكە تەلاری پەرلەمانیان بەجێهێشتووە، هۆکاری دووەمیش تانەی لیستی فەتح بووە لە پێدانی ئیمتیازاتی دارایی بە ئاوارەبووەكانی خێوەتگای ڕەفحا و سێیەم هۆكاریش ناكۆكی و مشتومڕ بووە لەسەر نرخی دۆلار.
لە رێککەوتنەکەی شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند کرا بە رادەستکردنی 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دوای ئەوەی کە خەرجی کۆمپانیاکانی لێدەردەکرێت، ئەوەی دیکەشی کە دەمێنێتەوە دەبێت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت و نابێت لە 250 هەزار بەرمیل کەمتر بێت.
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









