شیروان میرزا: ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەگەڵ 5 وەزیری حکومەت کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: راگهیاندنى ئهنجوومهنى نوێنهران
SNN
بەمەبەستی دانانی دوایین خاڵەکان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ 5 وەزیری حکومەت کۆدەبێتەوە، “ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە دەریدەخات سبەینێ بودجە پەسەند دەکرێت یاخود نا”.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند “ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیرانی نەوت، دارایی، پلادانان و کارەبا و دواتریش کاژێر 12 لەگەڵ وەزیری بازرگانی کۆدەبێتەوە “.
وتیشی: “دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ گەر لێکگەیشتنی باشی لێکەوتەوە، ئەوا رەنگە سبەینێ بودجە پەسەند بکرێت و پاسەند کردنی یان نەکردنی بەندە بەو کۆبوونەوانەی ئەمڕۆوە”.
دوێنێ هەینی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە کاتژمێر 3ی دواینیوەڕۆ لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆبێتەوە”.
هەرێمی کوردستان وا رێککەوتووە لەگەڵ بەغدا داتای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات و دواتر 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کارەبا و 180 هەزار بەرمیلی دیکەی بۆ تێچووی دەرهێنان، هەروەها 20 هەزار بەرمیل بۆ پترۆدۆلار دەدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان، بەڵام دەبێت ئەو داهاتەی هەرێمی کوردستان رادەستی سۆمۆی دەکات لە 250 هەزار بەرمیل کەمتر نەبێت.
دوای ئەوەی لە 20ـی ئاداری 2021 لایەنە سیاسییە شیعەکان گۆڕانکارییان لە ماددەی 11ـی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ئەمساڵدا کرد، کە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، رێککەوتنی ئەو لایەنانە و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی تێکەوت، دواتر راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی پەسندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دوادەخرێت.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









