کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی کۆتایی هات و سبەی دەنگ لەسەر بودجە دەدرێت بە پشکی هەرێمەوە

لیژنەی دارایی
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی تایبه‌ت به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 كۆبوونه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه پڕۆژه‌یاسای بودجه بخرێته ده‌نگدانه‌وه و په‌سه‌ند بكرێت، بە پشکی هەرێمەوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی گفتوگۆ له‌باره‌ی مادده‌ی 11 كه تایبه‌ته به پشكی هه‌رێم كراوه، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی 14ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كرابوو، وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و ده‌ستكاری نه‌كراوه، بۆیه سبه‌ینێ ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه له‌چوارچێوه‌ی پاكێجێكدا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و په‌سه‌ند ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراق، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی داراییدا باس له‌وه‌كراوه كه به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 145 هه‌زار دینار جێگیرده‌بێت، پێشتریش حكومه‌ت داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌و نرخه كردووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه، رازی بن به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 14ی ئازاری 2021ی، نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی دارایی عێراق پێویسته ھه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی، 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، هه‌روه‌ها 30 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ كاره‌با و 180 ھه‌زار به‌رمیلی دیكه‌ی بۆ تێچووی ده‌رھێنان، ھه‌روه‌ھا 20 ھه‌زار به‌رمیل بۆ پترۆدۆلار ده‌درێت به ھه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌دواین ساته‌كانی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه لایه‌نه شیعیه‌كان له‌و رێكه‌وتنه پاشگه‌زبونه‌وه و داواده‌كه‌ن بڕی 460 هه‌زار رۆژانه یان به‌هاكه‌ی به‌و نرخه‌ی كۆمپانیایی سۆمۆ دهیفرۆشێت، راده‌ستی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی بكات.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
21كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
21كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









