حكومەتی هەرێم لە مانگی شوباتدا زیاتر لە 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

کێڵگەیەکی نەوتی عێراق
SNN
رێكخراوی (ڕوونبین) بۆ شەفافییەت لە پرۆسەكانی نەوت ئاشكرایكرد: حكومەتی هەرێم لەمانگی شوباتدا 12 ملیۆن و 565 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، بەشێكی زۆریشی هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئیسرائیل و ئوردن كراوە.
رێكخراوی ڕوونبین لە راپۆرتێكدا، زانیاری لەسەر نەوتی باركراوی هەرێمی كوردستان لەبەندەری جەیهانی توركیا بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەكردوە، لەمانگی شوباتدا 12 ملیۆنو 565 هەزارو 745 بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیهانەوە هەناردەی وڵاتانی جیهان كراوە، بەجۆرێك لەسەدا 28 پۆینت 6ی هەناردەی یۆنان و لەسەدا 26 پۆینت 8ی هەناردەی كرواتیا و لەسەدا 19 پۆینت 1ی هەناردەی ئیتاڵیا كراوە.
هەروەها ئیسرائیل و ئوردن هەریەكەیان لەسەدا 8ی ئەو نەوتەیان كڕیووە و ئیسپانیاو ڕۆمانیاش هەریەكەیان لەسەدا 4 پۆینت 8ی نەوتی هەرێمی كوردستانیان كڕیووە.
وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لەمانگی شوباتدا نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی 17 كەشتی قەبارە جیاوازەوە بۆ 7 وڵاتی جیهان ڕۆیشتووە.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









