
SNN
پۆستەکانی دادوەرانی دادگای فیدراڵی عێراق بە فەرمی یەکلابوونەوە و دوو دادوەری رەسەن و دادوەرێکی یەدەگیش کە پشکی کوردن دیاریکراون.
ئەمڕۆ دوو دادوەرە رەسەنەكە و یەكێكی یەدەگی پشكی كورد لە دادگای فیدراڵی لە لایەن كاندیدانی یەكێتی و پارتییەوە پڕكرانەوە و پارتی دوو ئەندام و یەكێتی یەك ئەندامی دادگای بەركەوت، فراكسیۆنی پارتی دەنگی بە یاساكە نەدا و فراكسیۆنی یەكێتی دەنگی بە یاساكەدا.
دادوەرە کوردەکان:
دادوەر جاسم جەزا: سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی رەسەن، لە پشكی یەكێتی.
دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان: سەرۆكی دادگای تاوانەكانی دهۆك، ئەندامی رەسەن، كە پێشتر كاندیدی پارتی بووە بۆ پەرلەمانی عێراق.
دادوەر تاهر سلێمان، سەرۆكی دادگای نێوجەوانانی دهۆك، ئەندامی یەدەگی دادگاكە لە پشكی پارتی.
بە پێی راگەیەنراوی دادگای فیدراڵی عێراق سەرۆك و جێگری سەرۆك و ئەندامانی دادگای فیدراڵیی عێراق بەم شێوەیە:
1- دادوەر جاسم محەممەد عەبود، سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی بۆ پۆستی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی.
2- دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆكی دادگای تاوانی ئەنبار، جێگری سەرۆكی دادگا.
3- دادوەر غالب عامر، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی واست، ئەندامی رەسەن.
4- دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف، ئەندامی رەسەن.
5- دادوەر ئەیوب عەباس، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی رەسەن.
6- دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری دەبێتە ئەندامی رەسەن.
7- دادوەر خەلەف ئەحمەد، ئەندامی دەستەی تێهەڵچوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سەلاحەددین، ئەندامی رەسەن.
8- دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆكی دادگای تاوانەكانی دهۆك، ئەندامی رەسەن.
9- دادوەر جاسم جەزا، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی رەسەن.
ئەندامی یەدەگ:
10- دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە، ئەندامی یەدەگی دادگاكە.
11- دادوەر خالد تەها، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ، ئەندامی یەدەگی دادگاكە.
12- دادوەر مونز ئیبراهیم، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی یەدەگی دادگاكە.
13- دادوەر تاهر سلێمان، سەرۆكی دادگای نێوجەوانانی دهۆك، ئەندامی یەدەگی دادگاكە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









