پەرلەمانتارێک سێ پێشنیاز دەکات بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک لە بازاڕەکاندا

بازاڕ
SNN
نەدا شاکر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سێ پێشنیاز بۆ پەرلەمان و وەزارەتی بازرگانی دەکات تا لە رێگەیانەوە بتوانرێت رێگریبکرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی شمەک لە بازاڕەکانی عێراقدا.
نەدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: حکومەتی عێراق دەتوانێت، رێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ دروستکردنی بەربەستێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخ، لەگەڵ بوونی خۆراک و ماددەی زیاتر لە فۆڕمی خۆراک کە هاووڵاتیان مانگانە وەریدەگرن لەگەڵ لێپێچینەوەی زۆر قورس بۆ ئەو کەسانەی کە بە ئەنقەست نرخەکان بەرزدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ماوەی چەندین هەفتەیە نرخی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە جێگیرکراوە لە 145 هەزاردا، بەڵام بازرگان و دوکاندارەکان هەر رۆژە و کاڵا و شمەک بە نرخێک دەفرۆشن و بەردەوامن لە بەرزکردنەوەی نرخی کاڵاکانیان، ئەمەش وا دەکات چینێکی زۆری عێراقی و هاووڵاتیان زەرەرمەندبن.
روونیشیکردەوە: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار تەنیا ماددە خۆراکییەکانی بەرزنەکردووەتەوە، بەڵکو بووەتە هۆی گرانبوونی نرخی گواستنەوە و خزمەتگوزارییە ئەهلییەکان و کە هەندێکیان هیچ پەیوەندییەکیان بە بەهای دۆلارەوە نییە کە بەرزبووەتەوە بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق بەزووترین کات رێگەچارەیەکی ئابووری گونجا و لەگەڵ سزادانی بازرگانە چاوچنۆکەکان بگرێتە بەر.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









