“ئەو غازەی ڕووی لە عێراق و هەرێم کردووە بارانی لەگەڵ بوایە زیانی زۆری بۆ کشتوکاڵ دەبوو”

دیمهنێكى خۆڵبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
پاش ئەوەى چەند شارەزایەکى بوارى کەشناسى عێراق دوێنێ شەممە بڵاویان کردەوە کە شەپۆلێکى گەورەى غازى دووەم ئۆکسدى کبریت So2 بەرەو ووڵاتانى شام و دواتر عێراق و تورکیا دێت ئەویش لە ئەنجامى تەقینى گڕکانێک لە دوورگەى سەقلیە لە ووڵاتى ئیتاڵیا، بەڕێوبەرى ژینگەى سلێمانى باسى لە کاریگەریەکانى ئەو غازە دەکات بۆ سەر ژینگەى ناوچەکە.
دیار غەریب، بەڕێوەبەرى فەرمانگەی ژینگەى سلێمانى بە SNNى راگەیاند: هەر غازێک کە لە ئەنجامى ئەو گڕکانانەوە دەربچێت بێ گومان کاریگەرى لەسەر ژینگە و ئاو هەوا دادەنێت بۆیە کاتێک باس لە تەقینى گڕکانێک دەکرێت ئەوا لە ڕووى زانستى ژینگەوە لێکدانەوەى زۆرى بۆ دەکرێت و رێژەیەکى زۆر غاز دەکاتە هەواوە”.
وتیشى “ئەو شەپۆلە غازەى کە لە میدیاى عیراقیەوە باس ى لێوە کراوە ئەگەر، ئاراستەى باو خێراى باى لەگەڵدابێت ئەوا کاریگەریکەى زووتر دەردەکەوێت و هاوکات لە ئەگەرى باران بارینیشدا لەو کاتەى غازەکە ڕوو لە ناوچەکە دەکات ئەوا دەبێـە ترشە باران و کاریگەرى لەسەر کشتوکاڵ دادەنێت”.
بەهەمانشێوە میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاماژەیان بەوەکرد، وردە وردە شەپۆلی دووەم ئۆکسیدی کبریت خەریگە دەگاتە عێراق، بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ هیچ جۆرە بارانێک نییە، تا ترشە باران دروستبێت و زیان بە کشتوکاڵ بگەیەنێت، بەڵکو تەنیا لەسەر زەوی گازەگە دەمێنێتەوەو دوای چەند کاتژمێرێک خۆی کاریگەری و زیانی نامێنێت.
بەهەمانشێوە ئەم غازە گەر زۆر لە هەوادا چڕبێتەوە یاخود پلەکانی گەرما دابەزن بۆ خوار سفر، ئەوکاتە چالاکتردەبێت و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسە و چاو دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردنی توند، بەڵام دووبارە خۆشبەختانە کەشوهەوای عێراقی لەم وەرزەدا ناگاتە ژێر سفر، بۆیە ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکرێت لە کاتی بوونی ئەم غازە لە هەوادا زۆر نەیەن دەرەوە و هەوڵبدەن دەمووچایان بەردوام بشۆن و چاویان لە رێگەی شێدارکەرەوەی تایبەتەوە تەڕ بکەن
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









