موقتەدا سەدر: نابێت هێزە بیانییەکان دەستوەربدەنە کاروباری عێراق

موقتەدا سەدر
SNN
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، پێشوازى له هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه بیانیه‌كان له وڵات كردوو هه‌شت خاڵیشی خسته به‌رده‌م حكومه‌ت.
موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند، 8 تێبینیم هه‌یه بۆ حكومه‌ت لەبارەی ئەو هێزەی لە عێراقدا هه‌یه.
یه‌كه‌م / ئه‌و هێزانه بەمەبەستی مەشق و راهێنانكردنی هێزە عێراقییەكان دەمێننەوە، نابێت هیچکات ئه‌و هێزانه مافی ئەوەیان هه‌بێت دەست لە كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ن.
دووه‌م/ ده‌بێت مانەوەی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاتی بێت و وادەی دەرچونی بۆ دیاریكرابێت.
سێیه‌م/ نابێت خاكی عێراق بكاتە گۆڕەپانی دەستدرێژیكردنە سەر هیچ وڵاتێك، بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ.
چواره‌م/ هه‌روه‌ها نابێت هیچ هێزێكی شەڕكەر و سه‌ربازی له عێراق بمێنێته‌وه.
پێنجه‌م/ ئاسمانی عێراق وەك خاك و سنوری ئازادە، ئەو هێزە بەهیچ شێوەیەك نابێت دەستوەردانی تێدا بكات.
شه‌شه‌م/ پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناو بنكە سەربازییەكانی عێراق نه‌مێننه‌وه، سهربازگهكانیش رادەستی هێزە عێراقییەكان بكه‌نه‌وه.
حه‌وته‌م/ گرنگە لەژێر چاودێری حكومەتی عێراقیدا بن، ئەگەر هێزه‌كانی ئه‌مریكا پابەندی ئەم خاڵانە بون.
هه‌شته‌م/ پێویستە بەرەكانی بەرخۆدانی عێراق دژ به‌و وڵاته بەهەمو شێوەیەك رابگیرێت، ئەركی حكومەته سزای ئەو لایەنانهش بدات كە پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به هێزە بیانییەكان ده‌كه‌ن، هه‌ركاتێكیش ئه‌و هێزانه پێشێلكاریان كرد، بەدوری نازانین لە داهاتودا فەرمانی ئەنجامدانی چالاكی سەربازیی لە دژیان بدرێت.
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









