هۆزێک کە شازادە فیلیپی دەپەرست، بەشێوەیەکی جیاواز پرسەنامە ئاڕاستەی شاژنی بەریتانیا دەکەن

یەکێک لە ئەندامانی هۆزەکە
SNN
هۆزی یوهنانین کە لە کەناراوێکی دوورە دەستی زەریای هێمن دەژین، پرسە و ماتەمینی بۆ ماوەی یەک هەفتە بۆ کۆچی دوایی شازادە فیلیپ دادەنێن و ماوەیەکی زۆرە وەک خواوەندی خۆیان دەیپەرستن.
هۆزەکە لە ناوچەی کەناراوی تانا دەژین و هەواڵی مردنی خواوەندەکەیان لە ژنێکەوە بیستووە کە لە ناوچەیەکی گەشتیاری کارمەندە و ئەوانیش دەستیان داوەتە ماتەمینی بۆ لەدەستدانی فیلیپی شازادە.
وەک رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە “ماری نیری ژنە کارمەندەکە کاتێک هەواڵەکەی پێداون، ئەندامانی هۆزەکە تووشی شۆک بوون”.
هۆزەکە ژمارەیان 400 کەسە و هەمیشە نوێژیان بۆ شازادە فیلیپ کردووە تا بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان پارێزراو بێت، لەکاتێکدا ئەو شازادەیە بۆ یەکجاریش سەردانی نەکردوون.
رۆژی هەینی رابردوو شازادە فیلیپ، شازادەی ئێدینبرە، هاوسەری شاژن ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا، لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کۆشکی بێکینگهام، کۆشکی شاهانەی بەریتانیا کۆچی دوایی شازادە فیلیپی راگەیاند و وتی: “بە خەم و پەژارەیەکی گەورەوە، شاژن ئیلایزابێس کۆچی دوایی هاوسەرە خۆشەویستەکەی رادەگەیێنێت”.
شازادە فیلیپ لە 10ی مانگی حوزەیرانی ساڵی1921 لە دوورگەی کۆرفو لە رۆژهەڵاتی یۆنان لەدایکبووە و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1947وە ژیانی هوسەریی لەگەڵ ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا پێکهێناوە.
شازادە فیلیپ و شاژن ئیلیزابێس خاوەن چوار منداڵن؛ شازادە چارلس، شازادەی وەیڵزە و تەمەنی 72 ساڵە؛ شازادە ئانە، تەمەن 70 ساڵ، هەروەها شازادە ئاندروو، شازادەی یۆرک تەمەن 61 ساڵ و چوارەم منداڵیشیان شازادە ئێدواردی تەمەن 57 ساڵانە.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









