محەمەد حه‌لبوسی “پارێزگای ئه‌نبار وەک هەرێمی كوردستان لێدەکەین”

محەمەد حەلبوسی
SNN
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: پارێزگای ئه‌نبار ده‌كه‌ینه “كوردستانێكی نوێ” له رووی پێشكه‌وتن و بنیاتنانه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌ستووری عێراق رێگه‌ی داوه هه‌ر پارێزگایه‌ك داواكاری به‌هه‌رێمبوون پێشكه‌ش بكات.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی ده‌ستووری عێراقیان له ساڵی (2005)ه‌وه نووسی، ئێستا درووستبوونی هه‌رێمێكی سوننی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له باشووری شیعه‌نشین ره‌تی ناكه‌نه‌وه”.
وتیشی “دوورستبوونی هه‌رێمی دیكه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق یه‌كده‌گرێته‌وه، به پێی مادده‌ی (119)ی ده‌ستووره‌كه هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر ده‌توانن هه‌رێمێك پێكبهێنن، كه له رێگه‌ی ریفراندۆمێكه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن”.
زۆر لایه‌ن درووستبوونی هه‌رێمێكی دیكه له عێراق به جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاووڵاتیان و ساسییه‌كان ده‌بینن، پێشتریش داواكاری درووستبوونی هه‌رێم له هه‌ردوو پارێزگاری سه‌لاحه‌ددین و به‌سره هه‌بووه و ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ده‌ستوور، درووستبوونی هه‌رێمی نوێ له عێراق به دوو شێواز ده‌بێت، كاتێك داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن (25%)ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له هه‌ر پارێزگایه‌ك كه ده‌یانه‌وێت هه‌رێمێك پێكبهێنن، یان له رێگه‌ی داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن (10%)ی ده‌نگده‌رانی هه‌ر پارێزگایه‌ك كه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ به‌هه‌رێمبوونی هه‌ر پارێزگایهكم، به مه‌رجێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌غدا نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی به‌هه‌رێمبوون له ده‌ستووردا هاتووه.
كاتێك پرسیار له حەلبوسی كرا له باره‌ی پارێزگای ئه‌نبار هاوشێوه‌ی كوردستان بێت له رووی بنیاتنانه‌وه نه‌ك وه‌ك هه‌رێمێك، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی به‌ڵێ واده‌بێت.
حه‌لبوسی روونیشكرده‌وه، “له ئه‌نبار ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی بڕیاری سیاسیی سوننی درووست بووه، دوای ئه‌وه‌ی وڵات پشتی ده‌به‌ست به بڕیاره‌كان به‌پێی “هاوكێشه‌ی كوردی – شیعی”.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









