
بریکارێکی خۆراک
SNN
بەڕێوەبەری دابەشکردنى خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت “بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ مانگی رەمەزان گەیشتووەتە کۆگاکان و لەئێستادا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنى خۆراکی سلێمانی بەSNNی راگەیاند “لە مانگى ڕەمەزاندا بڕیار بوو بەشەخۆراکی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیدا دابەشبکرێت، بەڵام لەئێستادا بەشی مانگێک گەیشتووەتە دەستمان و دراوە بە بریکارەکانى خۆراک بۆ ئەوەى راستەوخۆ دابەشبکرێت”.
وتیشى: “ئەو خۆراکانەى گەیشتوونەتە دەستمان پێکدێن لە (زەیت و شەکر) چاوەڕوانى ئەوەین لەدوای مانگی رەمەزان بەشەخۆراکیی دیکە بگاتە کۆگاکان و هەر کە ئەو بەشەى دیکەش گەیشت راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکەین”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە، ساڵانە لە مانگى ڕەمەزاندا وەزارەتى بازرگانى عێراق بەشە خۆراکى تایبەت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکات بە نمونە (ئاردى سفر) کە بۆ هەر ماڵێک پێنج کیلۆ ئاردى بەسەردا دابەشدەکرێت و لە ئێستاشدا ئەو بەشە ئاردە گەیشتووەتە دەستى بریکارەکان و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









