
SNN
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکا لە هەولێر کۆبووەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی هەرێم و عێراق و سوریا کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گشتی ھەرێم و عێراق و سووریا، پاشماوەکانی داعش و رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کرا و بەوردی بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.
شاندەکەی ئەمریکا پێکهاتبوون لە دەیڤد براونشتاین، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی بۆچوون و هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێم و عێراق جەختی لە لێکنزیکبوونەوە و هەماهەنگی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد و پەسەندکردنی بودجەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و دۆخی سووریا بەوردی هەڵسەنگێندرا و ھاوسەرۆک ئاشکرایکرد، یەکێتی لەگەڵ گفتوگۆی ھەمەلایەنەدایە بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و بۆ ئەمەش گفتوگۆ و دیالۆگی بە تاکە رێگای چارەسەرکردنی کێشەکان لە قەڵەمدا.
بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی نیشاندا بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ کوردانی رۆژئاوا و سەرجەم خەڵکی سووریا.
هەماهەنگی و هاریکاری زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و هەردوولا لەسەر پاڵپشتی و هاوکاری یەکتر کۆکبوون بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە ئەمنییەکان و رووبەرووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









