
نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا بۆ سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان داوايکرد “نێردەكەی لە عێراق دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێم”.
نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند: ” لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و ههریهکه له وڵاتانى ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان چەند داواکاریییەکى ئاڕاستەی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی کردووە”.
ئەوەش خراوتەڕوو: “لە نامەکەدا سەرۆكی هەرێم داوا دەکات نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەتی جێبەجێکردنی مادەی 140ى دەستوور و کێشەی نەوت و دابەشکردنی داھات”.
راشيگەياندووە: “سەرۆكی هەرێم پشتگیری لە داواکارییەکەی حکومەتی فیدراڵى عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ زیاترکردنی رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە باشی و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوەبچێت”.
نێچیرڤان بارزانى داواشی كردووە: “لە دەقی پرۆژەبڕیاری نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دەربارەی عێراق، پشتگیریی فەرمیی ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى هەبێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵى عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی بودجە و دانوستان لەسەر تەواوى پرسە ھەڵپەسێردراوەکان، وەك سەرۆكایەتیی هەرێم ئاماژەی پێكردووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: “لە خاڵیکى دیکەى نامەکەیدا داوای هاوکاریی مرۆیی و پشتگیریی زیاتر دەکات بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی ژیانیان لەنێو کەمپەکاندا”.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









