
SNN
لەپاڵ کارەساتی جينۆسايد و کيميابارانکردنی کوردەکان لە سەدەی 20دا گەلێکی ديکە ئازاری ئەو رووداوەيان چەشتووە و قوربانييەکانيان چەند هێندە بوون.
جينۆسايدی ئەرمەنەکان لە ساڵی 1915 و لەگەرمەی جەنگی يەکەمی جيهانی دەستيپێکرد و لە ساڵی 1922 کۆتایهات، لەوکاتەدا ئيمپراتۆری عوسمانی دەسەڵاتداری ناوچەيەکی گرنگی جيهان بوون تاوانی کۆمەڵکوژیان بەرامبەر ئەرمەنەکان ئەنجامدا بەهۆی ئەو تاوانەوە نزيکەی مليۆن و نيوێک ئەرمەنی کوژران.
ئەرمەنەکان باس لەوە دەکەن: “لەو کاتەدا 200 کەس لە کەسايەتييە ناسراوەکانیان دەستگير کران و دواتر لە سێدارە دران دوا بەدوای ئەمەش بە سەدان ئەرمەنی دەربەدەرکران و ئاوارەی سوريا و لوبنان بوون دەيان هەزار کەس لە رێگادا بەهۆی برسێتی و نەخۆشييەوە گيانيانلەدەستدا”.

دەشڵین “هەر لەو جينۆسايدەدا ئەرمەنەکانيان فڕێدەدايە ناو رووبار يان لە خاچيان دەدان ياخود بە زيندوی دەيان سوتاندن، لە هەوڵی بە تورک کردنيشدا منداڵەکانيان دەڕفاند و دەياندا بە خێزانە تورکەکان و دەستدرێژيان دەکردە سەر ئافرەتان و بە زۆر دەيانکردن بە کۆيلە”.
هەر لە چوارچێوەی ناساندنی جينۆسايدەکەشدا تا ئێستا 32 وڵات کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان بەجینۆساید ناساندووە و گرنگترین ناساندنیش لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بوو، کۆمەڵێک رێکخراوی جیهانییش کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان وەک جینۆساید ناساندووە لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجوومەنی ئەوروپا و ئەنجوومەنی کەنیسەی جیهانی و رێکخراوی مافی مرۆڤ.

لە ساڵی 2019 دواجار کتێبی ئەو پرسە داخراو ناوەندەکانی ئيدارەی واشنتۆن کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی بە جینۆساید ناساند و دانیيان پێدا نا، ئەو پڕۆژە بڕيارە لەلایەن هەردوو سیناتۆری ديموکراتەکان بۆب مێنیندێز و سیناتۆری کۆمارييەکان تێد کروز خرایە بەردەم ئەنجومەنی پيران و بە تێکڕای دەنگ پەسەندکردا.
لە بڕیارەکەدا هاتووە “مەزەندەدەکرێت يەک مليۆن و نيو ئەرمەنی لە نێوان ساڵانی 1915 تا 1923 لەلایەن ئیمپـراتۆریەتی عوسمانیـیەوە کوژرابن”.
لە ئێستاشدا و پاش تێپەڕبوونی 107 ساڵ بەسەر جينۆسايدی ئەرمەنييەکان، سیناتۆر “چاک شومەر”، رێبەری زۆرینهی دیموکراتەکان، لە ئەنجومەنی پيرانی ئەمريکا، له رێگای توویتهرهوه رایگهیاند: جۆ بایدن، به نیازه ببێته یەکەم سەرۆکی ئهمهریكا، كوشتاری ئهرمهنییهكان لهلایهن ئیمپراتۆری عوسمانی به شێوهیهكی فهرمی به جینۆساید بناسێنێت، ئهم ههنگاوهش له مێژەوه بۆ سهرۆكهكانمان ماوهتهوه، بڕیاره رۆژی شەممە، ساڵیادی جینۆسایدەكه بکەینەوە، بهمهش حکومەتی ئهمهریكا راستییهكان دهسهلمێنێت.

مۆنۆمێنتی جينۆسايدی ئەرمەنييەکان لە يەريڤان
ساڵانێکە هەريەک لە ئەرمينيا و تورکيا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن، يەريڤان بەمەبەستی ناساندنی جينۆسايدەکەو ئەنقەرەش بە مەبەستی نکۆڵيلێکردنی.
ئەنقەرە کە بە هەستياری لەم پرسە دەڕوانێت و ئامادە نييە دانی پێدا بنێت و يەکەم کاردانەوەی لەسەر زاری مەولود جاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو، هۆشداری دایە ئەمریکا گەر ئەو کارە بکات ئەوا پەیوەندییە سیاسی و ئابوریی و سەربازییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا تێکدەچێت و ئەمەش لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نییە لە ناوچەکە.
لەبەرامبەر توڕەبونی ئەنقەرەدا بەرپرسانی يەريڤان پێشوازی لە بڕيارەکە دەکەن و خۆشحاڵی خۆيان دەردەبڕن و بڕيارەکە بەرز دەرنرخێنين و بە بڕيارێکی راستی مێژووی ناويدەبەن، دەشڵێن “ئەم دانپێدانانەی ئەمريکا و وڵاتان کەمێک برينی ئەرمەنييەکان ساڕێژ دەکات و کۆتای دەهێنێت بە نکۆڵيکردنی تورکيا لەو کارەساتە مرۆييە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









