لەبارەی دەنگۆی “پیسبوونی ئاوی دەربەندیخان” روونکردنەوە دەدرێت

بەنداوی دەربەندیخان
SNN
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێک رایگەیاند ئاوی دەربەندیخان پیسبووە و دەبێتەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە، قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند: “ئاوەکە هیچ گرفتێکی نییە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن ئەم جۆرە دەنگۆیانە دەستپێدەکاتەوە.
بەختیار عەبدولرەحمان قایمقامی دەربەندیخان بە SNNی راگەیاند: لەرووی مایکرۆبایۆلۆجیەوە، ئاوی دەربەندیخان هیچ گرفتێکی نییە، ئێمە تەنکییەکانمان دوو مانگ جارێک دەشۆین و بە کلۆر پاکیدەکەینەوە، هاوکات لەرووی کانزاییەوە تا ئێستا هیچ راپۆرتێکمان پێنەگەیشتووە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاو یاخود لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە کە ئەوە دەربخات لەرووی کانزاییەوە گرفتی هەیە”.
راشیگەیاند: “بە دڵنیاییەوە ئەم پرۆژەیە کۆنە و بە کەڵکی ئەم سەردەمە کەمتر دێت، ئەگەر گرفتێکی پیسبوونی کانزاییش دروستببێت بە پرۆژەی پاڵاوتنی ئاوی مۆدێرن چارەسەردەبێت”.
دەشڵێت: “گرفتیی پیسبوونی ئاو زیاتر لە مانگی شوباتەوە دەستپێدەکات کە رێژەی ئاو دادەبەزێت، ئەمساڵ رەنگە مەترسی پیسبوونی زیاتربێت چونکە ئەمساڵ کەمئاوی هەیە و ئاستی دەریاچەی دەربەندیخان زۆر دابەزیووە”.
وتیشی: “چارەسەری کەمئاوی و مەترسی پیسبوون ئەوەیە ئەو پرۆژە نوێیەی ئاو تەواوبکرێت کە ئێمە زۆر جەختی لێدەکەینەوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا تەواونەبووە”.
لەبارەی شیاوی ئاوی دەربەندیخان بۆ خواردنەوە، قایمقامی دەربەندیخان وتی: خەڵکی دەربەندیخان هاوشێوەی زۆر لە شوێنەکانی دیکە ئاوی دەبە بۆ خواردنەوە بەکاردەهێنن و لە خواردنەوەی ئاوی بەلوعە دوورکەوتوونەتەوە.
لەبارەی کێشەی کەمئاوی و کەمبارانییەوە، بەختیار عەبدولرەحمان وتیی: “بەداخەوە تا ئێستا لایەنە حکومەت پلانێکی ئەوتۆی نەبووە بۆ لێدانی بیری قوڵ بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە”.
ئەم قسانەی قایمقامی دەربەندیخان دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند: ” ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەترسیدار پیسبوەو مەترسی گەورەی چەندین نەخۆشی ھەیە لەوانە شێرپەنجە”.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: ” پاشماوەی پاڵاوگە و گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەرۆ، سلێمانی و ئێران دێتە دەریاچەی دەربەندیخان و بڕێکی زۆر قوڕقوشمی تێدایە، شەش ڕۆژ جارێک ئەم ئاوە بەسەر ھاوڵاتیان دابەشدەکرێت بەبێ ھیچ فلتەرێک، بەپێی پشکنینەکان نەک بۆ خواردنەوە بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت و نەخۆشی پێست دروستدەکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە 40٪ تەواوبوە، ئێستا وەستاوە کە دەیتوانی گرفتی ئاو چارەسەر بکات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









