زەریف بۆ کازمی “ئێران لەگەڵ هیچ هەڵوێستێکدا نییە کە ببێتە زیان بۆ عێراق”

SNN
دوای گەیشتنی بە بەغدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقی راگەیاند: ئێران بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ هیچ جۆرە هەڵسوکەوتوو کردارێکدا نییە کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە عێراق.
زەریف لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران ستایشی ڕۆڵی حکومەتی عێراق بە تایبەت مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران کرد لە ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات یاخود چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی عێراق، لەگەڵ رۆڵی ئاشتیخوازنەی عێراق بۆ وەدیهێنانی ئاسایش لە ناوچەکەدا.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە: کە هەردوو وڵات جەخت لە پتەوتی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان دەکەنەوە و هەوڵی گەشەپێدانی زیاتریشی دەدەن، هەردوولاش لەسەر ئەوە کۆکبوون کە هاوکاری و هەماهەنگی یەکتربن بۆ پەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک لەسەر هەردوو وڵات بەتایبەت هەڕەشەکانی رێکخراوی داعش.
وا بڕیاریشە سبەی سێشەممە دوای تەواویکردنی گەشتەکەی لە بەغدا جەواد زەریف سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات و هەر لەوێش چاوی بە چەندین پەرپرسی حکومی بکەوێت و تاوتووێی نوێترین گۆڕانکارییەکان نێوان هەرێم و ئێران بکرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









