
هێزەکانی ئەمريکا لە عێراق
SNN
فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، جەختدەكاتەوە كە بەمزوانە عێراق جێناهێڵن و مانەوەیان لەسەر داوای حكومەتی عێراقە.
جنڕاڵ كینیس ماكنزی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە چاوپێککەوتنێکدا رایگەیاندووە: “بوونی هێزەكانمان و مانەوەیان لە سەر داوای حكومەتی عێراقە و بۆ شەڕی رووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعشە بەهاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی، كە هێشتا ئەو شەڕە كۆتای نەهاتووە”.
جەختیشيكردووەتەوە: “چارەنووسی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق پەیوەندی بە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو وڵات هەیە،بەبڕوای من هێزەكانمان بەم نزیكانە ئەو وڵاتە جێناهێڵن”.
ئەم وتانەی ماکنزی دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردوودا يەکەمين دیالۆگی ستراتیژیی واشنتن و بەغدا لە سەردەمی ئیدارەی بایدن بەشێوەی ئۆنلاين بەڕیوەچوو، لەو بارەيەوە جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: “رێککەوتنێکی وەها بۆ کشانەوەی ژمارەیەکی دیاریکراو لە هێزەکانمان لە کاتێکی دیاریکراو، نەکراوە، ئەو دانوستانانە دووپاتکردنەوەیەک بوو بۆ ئەو ئەرکە سەربازییەی ئێمە هەمیشە باوەڕمان پێی هەبووە. مانەوەمان بۆ هەمیشە نابێت، مانەوەمان پەیوەندیی بە شەڕی داعشەوە هەیە، هەر شتێکیش لە ئەرکەکانمان رووبدات، ئەوا بە هەماهەنگی تەواو دەبێت لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان”.
پێشتر، ئەمریکا نزیکەی پێنج هەزار سەربازی لە عێراق هەبوو، بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو، دوو هەزار و 500 سەرباز لە وڵاتەکە کشاندەوە.
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









