کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کرد

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزيرانی عێراق
SNN
سەرۆکوەزيرانی عێراق سەرۆکايەتی کۆبونەوەیەکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگەی کرد، بە ئامادەبوونی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و دارايی.
مەکتەبی راگەياندنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراق رايگەياند:”ئێوارەی دوێنێ يەکشەممە مستەفا کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەيەکی هاوبەشی هێزە ئەمنييەکانی عێراق و پێشمەرگەی کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئەمنی عێراق کراوە بەتایبەت رووداوەکانی چەند کاتژمێری رابردوو لەگەڵ دانانی پلانی ئەمنی بۆ بەرەنگاربونەوەی پێشێلکارییەکان و سنووردانان بۆیان”.
ئاماژە بەوەشکراوە: “فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کرد بە هێزە ئەمنییەکان هەماهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بەتایبەت لەبواری هەواڵگری و ئەمنی، لەگەڵ بوونی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش دژی داعش لەو ناوچانەدا کە پاراستنی دۆخی ئاسایش لەئەستۆی هێزەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و هێزی پێشمەرگەی کوردستاندایە”.
شەوی يەکی ئەم مانگە چەکدارانی داعش لەنزیک گوندی قایەباشی سەر بە ناحیەی پردێ لەرۆژئاوای کەرکوک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان کردە ئامانج، لەئەنجامی رووبەڕبوونەوەکانیش سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









