“لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزيران بودجە پەسەند دەکرێت”

ئەنجومەنی وەزيرانی هەرێم
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، ڕەشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە ڕووبەڕووبوونەوە و بنبڕکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی کردەوە کە بەشێکی گرنگیی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
دواتر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، راپۆرتێکی لە بارەی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێکخستنەوەیان لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی تاوتوێ کرد کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو، پڕۆژەکە بچێتە قۆناغی پەسەندکردن لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان .
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای ( کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ) پەسەند کرد، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ڕاپۆرتێکی لە سەر ڕەوشی پێکهاتەکان و چالاکییەکانی وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان خستەڕوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









