
پێشمەرگە و پەکەکە
SNN
درەنگانی شەوی رابردوو لە گەرووی ناوبەردی شارۆچکەی سیدەکان شەڕ لە نێوان هێزێکی پێشمەرگە و پەکەکە دروستبوو، هيچ زيانێکی گيانی لێنەکەوتەوە”.
بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی پێشمەرگە بەمیدیاکانی پارتی راگەیاندووە: “ئەمشەو گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەی گردخێوەتی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردوەتە سەر خاڵێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان کە پێشمەرگەكانی سوپای باڵەكی تێدایە”.
وتيشی “ژمارەیەک چەکداری پەکەکە بە ئاڕ پی جی، قەناس و بیکەیسی و کڵاشینکۆف هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە وەڵامی هێرشەکەيان داوەتەوە”.
هەرچەندا تا ئێستا میدیاکانی سەر بە پەکەکە زانیارییان لەبارەی شەڕەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام باس لەوەدەکرێت “ئامانج لەو هێرشەی پەکەکە ئەوە بووە: “پەکەکە ترسى ئەوەیان هەبووە بارەگاکە بۆ چاودێرى لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بەکاربهێنرێت، دوای پێکدادانەکانیش پێشمەرگە لەو بارەگایە پاشەکشەى کردووە”.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









