“لایڤ میوزیک و نێرگەلە کێشان و قەرەباڵغی لە رۆژانی جەژنی رەمەزان قەدەغەیە”

نێرگەلە کێشان
SNN
وتەبێژى بەڕێوبەرایەتى گەشتوگوزارى سلێمانى رایدەگەیەنێت”بە پێى ڕێکارە تەندروستیەکان ئامادەکارى کراوە بۆ پێشوازى لە گەشتیاران لە ڕۆژانى جەژندا بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەکان چاودێرى شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن و پرۆشەر و ڕێنماى بەسەر گەشتیاراندا دابەش دەکرێت و لە بازگەکانیشەوە زەرفى نایلۆن بۆ کۆکردنەوەى خۆڵوخاشاک بەسەر گەشتیاراندا دابەش دەکرێت”.
داسیار محەمەد، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزارى سلێمانى بەSNNى راگەیاند:”بەپێى ڕێکارەکانى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا و رێنمایەکانى وەزارەتى ناوخۆ هەموو ئاهەنگە میوزیک لە نێو هۆڵەکان و قەرەباڵەغى و نێرگەلە کێشان قەدەغەیە، ئەگەرچى هێشتا ڕێنمایى نوێمان بۆ نەهاتووە بەڵام بە پێى ئەو نوسراوە بێت کە وەزارەتى ناوخۆ دەرى کردووە لە ڕابردوودا ئەوا ڕێگە پێدراو نییە ئەو جۆرە ئاهەنگانە ئەنجام بدرێت هەر شوێنێکیش پێچەوانەى ڕێنمایەکان کار بکات ئەوا ناوى شوێنەکەى تۆمار دەکرێت و سزا دەدرێت”.
وتیشى”چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانى جەژندا گەشتیار بێتە هەرێمى کوردستان و سنوورى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئەو مەبەستەش 5 لیژنە هەمیشەیەکەى بەڕێوبەرایەتى گەشتوگوزار چاودێرى شوێنە گەشتیارەیەکان دەکەن و سەبارەت بە بەرز نەکردنەوەى نرخى شوێنە گەشتیاریەکان و فرۆشگاکان بۆ ئەوەى دۆخەکە نەقۆزنەوە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد”لە ساڵى پار ئەم کاتەدا بە هۆى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ڕێژەى هاتنى گەشتیار سفر بوو بەڵام ئەمساڵ چاومان لەوەیە گەشتیار بە ڕێژەیەکى بەرچاوو بێتەوە ناوچەکە”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە لە سنوورى پارێزگا 1300 شوێنى گەشتیارى بوونى هەیە و ساڵانە ژمارەیەکى بەرچاو گەشتیار لە شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق و وڵاتانى دراوسێوە بۆ گەشت کردن ڕوو لەو ناوچانە دەکەن.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
51 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
51 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









