پەرلەمانتارێک: بە بێ کۆنتڕۆڵکردنی چەک ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەستەم دەبێت

هەڵبژاردن
SNN
بەدر زەیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: “کۆنترۆڵنەکردنی چەکی بێ مۆڵەت کاریگەری خراپی لەسەر شەفافیەتی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێت”.
بەدر زەیادی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد: “پێویستە حکومەت، یاسایەکی تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی چەکی دەرەوەی یاسا دەربکات، ئەگەر ھەڵگرتنی چەک کۆنترۆڵنەکرێت، ئەوا ئەستەم دەبێت، ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، نەوەک ھەر ئەوە، بەڵکو کردەکانی تیرۆرکردن زیاد دەبێت”.
باسی لەوەشکردووە: “کۆنترۆڵنەکردنی چەکی بێ مۆڵەت کاریگەری خراپی لەسەر شەفافیەتی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێت، تەنھا لە رێگای تەوافوق و رێککەوتنەوە، چەک لە دەستی دەوڵەتدا، دەبێت”.
پێشتریش موقتەدا سەدر سەرۆکی رەتی سەدر بابەتی کردنەئامانجی چالاکوانان و رۆژنامەوانانی بەستبوەوە بە نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی پێشوەختە وداواشی کردبوو حکومەت بکوژانی چالاکوانان و رۆژنامەنوسان بە زووترین کات بباتە بەردەم دادگا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوە دوو رۆژدا چالاکوانێک بە ناوی ئیهاب جەواد وەزنی لە کەربەلا بە تەقەی کەسانی نەناسراو کوژرا و لە دیوانیەش رۆژنامەنوسێک بە ناوی ئەحمەد حەسەن بە سەختی بریندار کرا.
لەدوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019ەوە وەک چالاکوانان و رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ باسی لێوەدەکەن، نزیکەی 70 چالاکوان و رۆژنامەنوس لە عێراق کراونەتە ئامانج و لەو ژمارەیە نزیکەی 30 کەسیان کوژراون.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









