یەکێتی مامۆستایان: داوا لە حکومەت دەکەین کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنێت

مامۆستایهك له یهكێك له قوتابخانهكانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنیدا داوای کۆتاییھێنان بە لێبڕینی موچە و گەڕانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان دەکەن لەگەڵ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای پارێزبەندی مامۆستایان کە سێ ساڵ زیاترە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا بۆ 59 ساڵەی دامەزراندنی باسی لەوەکردوە: “داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن کۆتایی بە لێبڕینی نایاسایی موچە بھێنێت و ژمارەی بانکی بۆ سەرجەم مامۆستایان بکاتەوە و موچەی ئەو مانگانەیان بۆ بگەڕێنێتەوە کە نەدراون یان پاشەکەوت کراون”.
راشیگەیاندوە: “داوا دەکەن مامۆستایانی وانەبێژ کە لە ئێستادا بۆشایی دانەمەزراندنی مامۆستایانیان پڕکردوەتەوە، خزمەتیان لە بەرچاو بگیرێت و بە بەردەوامی شایستە داراییەکانیان پێبدرێت و بە گرێبەست یان ھەمیشەیی دایان بمەزرێنن.
یەکێتی مامۆستایان داواش دەکات پلە و موچە بەرزکردنەوە کە لە ساڵی 2015ەوە ڕاگیراوە، دەستپێبکاتەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو: “جەخت دەکەنەوە لە جێبەجێکردنی ڕەشنوسی پارێزبەندی مامۆستایان کە سێ ساڵ زیاترە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کراوە. هەروەها داوا دەکەن یاسای چاکسازی دەست بۆ دەرماڵەی مامۆستایان بە گشتی و مامۆستایانی زانکۆ بە تایبەتی نەبرێت و لە یەکخستنی یاسای خانەنشینیش دادپەروەری لەبەرچاو بگیرێت”.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
10كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
10كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









