بەهۆی گرژييەکانەوە تا ئێستا 188 کەس لە غەزە و 10 کەس لە ئيسرائيل کوژراون

غەزە، فۆتۆ:REUTERS
SNN
بەپێی ئامارەکانی کەرتی تەندروستی غەزە: “لە رۆژی دووشەممەوە لانيکەم 188 کەس بەهۆی بۆردوومانکردنی غەزە لەلايەن ئيسرائيلەوە گيانيان لەدەستداوە، کە 55يان منداڵن و 33يان ژنن، هەروەها، هەزار و 230 کەسيش برينداربوون”.
هەر بەپێی ئامارەکان: “بەتەنها ئەمڕۆ 42 کەس کوژراون کە 10يان منداڵن و 16يان ژنن، ئەوەش بەرزترين رێژەيە لە ماوەی ئەو هەفتەيەی گرژی و ئاڵۆزييەکانی ئيسرائيل و فەڵەستين هەڵکشاون”، سەرچاوەکانی ئيسرائيليش دەڵێن ” دەيان چەکداری حەماس لەناو ژمارەی کوژراوەکانی غەزەدايە”.
لەبەرامبەريشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی ئيسرائيل: “لە رۆژی دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزييەکان لەگەڵ فەڵەستين تا ئێستا 10 کەس کوژراون، کە دووانيان منداڵن”.
لە رۆژی 10ی ئەم مانگەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئيسرائيل و فەڵەستەن سەريهەڵداوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەو پرسەش ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسايشی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئيسرائيل و فەڵەستين کۆبووەوە”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









