فازل نەبی: هەرێم تا ئێستا پارەی نەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە

0
1434

SNN-عەلی حەمە سەعید
بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق داوا لە هەرێمی كوردستان نەكراوە هیچ بڕە نەوتێك ڕادەست بكات، بەڵكوو ئەوەی داوای لێكراوە پارەی فرۆشتنی 250 بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ، بەڵام هەرێم تا ئیستا ئەم بڕەپارەیەی ڕادەستی بەغدا نەكردووە، حکومەتی فیدڕاڵیش تائێستا پشكی هەرێمی نەناردووە.

فازل نەبی، بریكاری پێشووی وەزری دارایی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن بەغداوە هیچ بڕە پارەیەك ڕەوانەی هەرێم نەكراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئیستا لەلایەن هەرێمەوە لیژنەی تەكنیكی لە نوێنەری چاودێی دارایی و وەزارەتەكانی دارایی و نەوت ڕِەوانەی بەغدا نەكردووە بۆ ئەوەی پشكی هەرێم دیاری بكەن لە بودجەی گشتی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد: گرفتی هەرێم لەوەدا نییە كە نەوتی ڕادەستی بەغدا نەكردووە، بەڵكوو گرفتەكە لەوەدایە كە هەرێم دەبێت داهاتی فرۆشتنی 250 هەزار بەرمیل بە نرخی سۆمۆ ڕادەستی بەغدا بكات، چونكە لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق باس لە ڕادەستكردنی داهاتی نەوتكراوە نەك خودی نەوتەكە.

بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی ئێستا پێویستە حكومەتی هەرێم ئەنجامی بدات ئەوەیە كە دەبێت ڕێوشوێنە ئیدارییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق بگرێتە بەر، چونكە سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند جارێك جەختی لەوەكردووەتەوە كە ئەوان ئامادەن پشكی هەرێم ڕەوانە بكەن و لە بەرامبەریشدا حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پابەند بوون ڕێككەوتنەكەیانەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this