
خالید شوانی
SNN
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەرەسمی وبەنوسراوی ژمارە 1020 لە بەرواری 4ی ئایاری 2021 ئاگاداریکردینەوە کە کارکردن بەبڕیاری دابەشکردنی زەوی کەرکوک راگیراوە تاکوو کێشەکە بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایەن لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای ئەکرێتەوە”.
خالید شوانی لە فەیسبووکی تایبەتی خۆی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ” لەدوای ئەم بڕیارەوە بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوییەکانی کورد و تورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەشبکات”.
دەشڵێت “لە درێژەی بەدواداچوونەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتۆکاڵێکانی کەرکووک و بە مەبەستی راگرتنی بڕیارێکی کارگێڕی بۆ زەوی کشتوکاڵێکان و گرێبەستە کشتوکاڵێکانی وەزارەتی کشتوکاڵ کە تیایدا بڕیاریان دابوو بە هەڵگرتنی بڕیاری سڕکردنی ئەوە زەویانەی مەشمولن بە بڕیارەکانی ژمارە 4 ی ساڵی 2007 و بڕیاری ژمارە 29 ی ساڵی 2012 ومادەی 140ی دەستور و سەر لەنۆێ دابەشکرنەوەیان بەسەر ئەو کەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریب کردنی کەرکووک ئەو زەیانەیان پێدرابوو”.
ئەوەدەخاتەڕوو، ” دوای کۆبونەوەمان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی فیدڕاڵ، و ئاراستەکردنی نوسراوی رەسمی بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی کشتوکاڵ بەرەسمی وبەنوسراوی ژمارە 1020 لە بەرواری 4ی ئایاری 2021 ئاگاداریکردینەوە کە کارکردن بەو بڕیارە راگیراوە تاکوو کێشەی زەوێی کشتوکاڵییەکانی کەرکووک بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایان لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای ئەکرێتەوە”.
ئەوەش ئاشکرادەکات، “لەدوای ئەم بڕیارەوە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوێکانی کورد وتورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بکات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









