وەزارەتی کشتوکاڵ: لە رێگەی سێ پڕۆژەوە هەزاران هەلیکار دەڕەخسێنین

SNN
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: “له‌ڕێگه‌ی سێ پرۆژه‌یاساوه كه به‌مزوانه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌زاران هه‌لیكار بۆ ده‌رچوی به‌شه‌كانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری ده‌رخسێنین”.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو باسی لەوەکردوە: “له دوای ئاماده‌كردن و تاوتوێكردنی سێ پرۆژه‌یاسای گرنگن كه به‌منزیكانه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت یه‌كێك له پرۆژه‌كانیش، ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی به‌شه‌كانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری.
باسی لەوەشکردوە: “پرۆژه‌ی دوه‌م دامه‌زراندن و ده‌سته‌به‌ركردنی سندوقی خانه‌نشینی بۆ دڵنیایی ده‌رچوانه له‌كاتی دامه‌زراندنیان له‌كه‌رتی تایبه‌تدا، سێیه‌م پرۆژه‌ش، دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نیشتیمانیه بۆ تۆماركردن و په‌سندكردن و پارێزگاریكردن له ته‌رزه كشتوكاڵیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی بهوهشكردوه: “بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت و حكومه‌تی هۆڵندا به‌رێوه‌چو، له‌م كۆبونه‌وه ڕاوێژكارییه گرنگه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی پێكهێنان و هاوبه‌شیكردنی پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌نێوان كۆمپانیاكانی هۆڵندا و كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان و په‌ره‌پێدان و دابینكردنی پیشه‌سازی خۆراك و سودوه‌رگرتن له به‌رهه‌می بنه‌تۆی هۆڵندی، ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه، و تاقیگه‌كان، دروستكردنی پرۆژه‌كانی ئاو و ئاودێری، پێدانی قه‌رزی درێژخایه‌ن بۆ هێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای كشتوكاڵی بۆ جوتیاران”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه: “لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی ئه‌و ته‌وه‌رانه، كه هه‌نگاوێكی گرنگه له پێشخستنی پیشه‌سازی كشتوكاڵی و ڕه‌خساندنی هه‌لیكار بۆ ده‌رچوان و به‌بازاڕكردنی به‌روبومی ناوخۆیی جوتیارانمان.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
22 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
46 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
22 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
46 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









